komsay - mallî dunya lyrics
Loading...
دیسان ڕۆژ هاتەوە و ئەتۆ
هەر بە خەیاڵی مانەوەی!
لەبیرت چوو دنیا چیە؟!
بۆ هیچ کەسێک وەفای نیە!
بۆت لە دار و بەرد بووم! دە دەی
دەتەوێ تۆ بە کوێ بگەی؟!
بۆ هیچ نابەی لەو دونیایە؟!
بۆ مردنت لە بیر نایە؟!
هەناسە هەڵکێشە بە دڵ
داتدەپۆشن بە بەرد و گڵ
دەبێ سەرت لە بەرد کەوێ!
جا دەزانی چیم لێت دەوێ؟!
ڕۆژت دەگاتێ بە جوانی!
زەلیل و پیر و داماوی!
سەرت وەک بەفری کوێستانە!
عیلاجی تۆ بە گریانە!
ماڵی دونیا وەفای نیە!
بۆیە کەست لە دەور نیە!
خودات ئەگەر لەبیر بایە،
هەرگیز حاڵت وا نەبایە!
ماڵی دونیا وەفای نیە!
بۆیە کەست لە دەور نیە!
خودات ئەگەر لەبیر بایە،
هەرگیز حاڵت وا نەبایە!
Random Lyrics
- nine inch nails - shit mirror lyrics
- savyour - dreams lyrics
- cane hill - 10¢ lyrics
- mitski - drunk walk home lyrics
- lil depressd shit - long live x lyrics
- imagine dragons - toxic lyrics
- madsen - ein paar runden lyrics
- crown the empire - for days lyrics
- 피아노맨 '김세정' - just friends lyrics
- underscores - skincare/ii lyrics