miladhannibal - hewalpirsî lyrics
ورس 1
چۆنی قامەتی چەماو چۆنی ترسی نەشکاو چۆنی شەهامەتی نەماو
چۆنی ناوک بڕاو بە دەسبە دیلی ژیانی ماشینی لە سەرەتا تا نەتیجە تاڵ
چۆنی دەسکاری شاری هێزی کار بە جل و گەردن
شوێنێ هەوساری باریک ڕێسی لارەمل
چۆنی ڕەش و ڕوت چۆنی لەت و کوت ها
چۆنی ئەی ئەوەی کە تۆخمی ڕاس و چەپو جوتە
چاوەڕوانی ساڕیژی برین
ئینتیزاری بێ سەمەری ئامێزی فریب
سێسەو شەس و پەنج عەزابی داهاتوو پیرۆز بێ لەو سەربە ئەژنۆەی کە هەڵمەتی پار هێزی بڕی
هاڕەی ئەسیری نەزانینی بەکرێگیراوی گەنمی باندەسیو
ئاماری مەنفی بۆ جاری چەندمی دابەزیو
تۆ بوونت بانگەوازی ئاوێنەی عیبرەتی عاڵەمە
بە شێوەی ژیانی تۆیە کە خەیاڵی کەپیتاڵ جەمە
پات کە خستە دەرۆ لە ماڵۆ یانی کەوتی مەیان مین
دەس بە سەرۆ بڵێ بەڵکوو چاوەڕوانی نەوت بین ئەی ئامین
دوگمەی کۆکی ڕۆژی کاریت لێدراوۆ ڕاپەڕیت لە خەو
چۆنی سەعات حەوتی بەیانی؟
خەوت زڕاوە نا؟ سوکنایی لەخەوی شەوت بڕاوە نا؟
بە پاکەت خەریکی لەو سیگارەی ئەکێشی کە هەتا دوێکە بە ڕەفێقەکانت ئەتوت خراوە نا؟
خەمێ ها لە دڵتا بەقەد تەواوی داستانانە نەوتراوەکان
لەبەر چی گەڵووت دڕاوە ها؟
ئەڵێ ماڵ و حاڵ و کاری باش کەم باسی کە نەمدی
دڵم پڕ ترە لە خەمنامەکانی عەباسی کەمەندی
جوانیمان بە هیوای گەشتن بە ئاواتەکان بە گا درا
چەن ساڵی تر سەربازی تەمەن بین؟
ناڵێم دەسبەتاڵ بی بۆ سەر سفرەت بەرق و نەوت بێنن
بەڵام قەناعەت ئەوە نییە لاڵ بی حەقو فەوتێنن
چون بووی بە سنوری بەختەوەری و بەدبەختی بەرزەخ
خۆڕاگری ژیری باری مەینەتی سەرسەخت
مەدرەسە نان و یارانە سەربازی بەنزین و گۆشتی کەر
ناوی هەرکامی هات وتیان یاڵا بڕۆ سەر سەف
باسی بەشەریەت نە نەتەوەس نە ئاڵا شەرت ئەوەسە بزانی ڕەفتارت تەک سەندرۆمی داون چۆنە
لەویا سەمەرەی زەحمەتی ناو نەبوونی جەکسۆن و تایسۆنە
شەڕی عەوامیشی کۆلیە فرۆشی بۆ ئەندرۆید و ئایفۆنە
لە عەفرین و لیبی خەو بە هیوای زینوومانە
دین و ئیمانە ئاو بۆ مناڵ ئەفریقا ئەڵێ تینومانە
دڵت خۆشە لای خۆمانۆ بەفری باشو بو نە؟
کێشە قووڵترە چون ئێرە ئەفریقای شعورە
کاتێ حەق و ناحەق تێکەڵی قەسەم و قورئانی دیسان
ئەگەڕێیتۆ بۆ دەورانی بە سەرپەنجە خۆلاندن ئینسان
ئادۆڵف هیتلێری دەورانی خۆیە کەسێ کە پێت ئەسەلمێنێ چارەسەری کێشە یانی کۆلاندنی زام
بۆ چاوی باز بازیە بازێ باس وەکو باسی داهاتوو
مەرج ئەبەسێ حەق ناشێ بە مەرگ عەوەز کرێ
مەحاڵە لە ڕەپ وەڕەز بێ لە شەڕگە و لە جەنگ وەڕەز بێ
دوژمنی تۆ خۆتی شەڕ تەواوە تا کوێر چەک بە دەس بێ
هەسە سەرپێ سەرو بێنە دەرۆ لە پشتی گوشی
ڕەسانە و ڕووداوەکان درووس کران بۆ داپۆشین پەن
هەسە سەرپێ شێرەی مێشکی گشتی گوشی
حەق بێ تیڤی باسی ناکا خامۆشی کەن
دەروونت دەرمان خۆر ئەکا فێرت ئەکا لە دەوا ترسی
لەم لا لە مۆعتادی دژ بە گۆڵ هەواڵی مەواد پرسی
لەم لا لە خانە تیمی دا چێتە سەرۆ سەواد جنسی
یانی وتم چۆنی بەگومانت قسەکانم ””هەواڵپرسین”” ؟
بە کەم ڕازیت داوی قەناعەتە ڕێی سادەس ڕەحمە
بۆ زۆری زاڵم گەمەجاڕێ نییە باندەس ئەحمەق
هەواڵی زۆر ما بیپرسم وەخت نەکرا تا لە بیرم نەچووە بڵێم
چۆنی دەڵاڵی مادەر قەحبە
کۆرس :-
چڵکی دەس بەشەری کرد بە گورگی هار
هەرساڵ ئێژم سەد ڕەحمەت بە کوردی پار
خۆت بە لە خەو بە لەقە و فەلاقە هەڵ نەسی
Random Lyrics
- craig xen - behemoth lyrics
- zach boucher - noble lyrics
- joule$ - motion lyrics
- laylizzy - long story short lyrics
- veno da don - tokyo lyrics
- nick 13 - gambler's life lyrics
- brockhampton - j'ouvert (amharic version lyrics
- syster sol - vad sysslar vi med 2011 lyrics
- opał/dj phonic - psychiatryk lyrics
- blur (rapper) - brighton lyrics