azlyrics.biz
a b c d e f g h i j k l m n o p q r s t u v w x y z 0 1 2 3 4 5 6 7 8 9 #

paywand jaff - prsyar lyrics

Loading...

پرسیار لە ڕابردووم مەکە
من کەسێکی بێ ڕابردووم
ڕابردوویەک تۆی تیا نەبێ

منیش لەنێوی دا مردووم
من مێژووی خۆمم خۆشناوێ
چونکە خەتای لەگەڵ کردووم
بێ ئەوەی ناوی تۆ ببەم
ئەو هەموو ساڵانای بردووم
ڕابردووی چی دەبونمەوە!
قەدەرم غەدرم لێ ئەکا
هەموو عومری تەکاندووم
تازە ئاماژەت بۆ ئەکا
بە پرسیار ئازارم مەدە
بۆ لە ڕابردووم ئەپرسی
ئەوپرسیەی ناخی خواردووم
بۆ وا درەنگ یەکمان ناسی
خۆم پیم سەیرە لەناو عومری
سارد سڕی بێ تۆیی دام
چۆن بێتۆ ژیاوم چۆن
چۆن بێ تۆ هەناسەم ئەدا
من نازانم بە چ خەونێک
بچمە نێو عومرێکی تر
ساڵەکانی پڕبن لەتۆ
منیش پڕ بکا لە ئەشق
ئەی ئەو کەسەی بۆ هەتایە
بەدڵسۆزیت داگیرت کردووم
پرسیار لە ڕابردووم مەکە
من کەسێکی بێ ڕابردووم
پرسیار لە ڕابردووم مەکە
من کەسێکی بێ ڕابردووم
ڕابردوویەک تۆی تیا نەبێ
منیش لەنێوی دا مردووم



Random Lyrics

HOT LYRICS

Loading...